“ململانێ سیاسییه‌كان راستییه مێژووییه‌كانى دامه‌زراندنى پارتییان شێواندووه”

لۆگۆى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
مێژوونووسێك رایده‌گه‌یه‌نێت: پارتى دیمو‌كراتى كوردستان حكومڕانێكى باش نه‌بووه، نووسه‌رێكیش ده‌ڵێت: “ململانێ سیاسییه‌كان راستییه مێژووییه‌كانى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان شێواندووه”.
ئه‌مڕۆ 16ى ئاب، 74 ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا، ئه‌و حزبه له ئێستادا خاوه‌نى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم، سه‌رۆكى حكومه‌ت و 46 كورسى په‌رله‌مانییه له هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام هێشتاش شێواندنى راستییه مێژووییه‌كانى دامه‌زراندنى ئه‌و حزبه و ئه‌داى سیاسیى بۆچوونى جیاوازى له‌سه‌ره.
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر، نووسه‌ر و چاودێرى سیاسى له‌باره‌ى مێژووى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئه‌و پاڵنه‌رانه‌ى له ساڵى 1946 بوونه هۆكارى دامه‌زراندنى ئه‌و حزبه به SNNى راگه‌یاند: “له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك رۆشنبیرى كورد له‌به‌ر پێویستى دۆخه‌كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان دامه‌زراند، چونكه له‌و كاته‌دا پێویستبوو حزبێك ره‌وتى فكرى و سیاسى كوردى بگرێته ده‌ست، مه‌لا مسته‌فا بارزانى، له‌پاڵ ئه‌و رۆشنبیرانه‌دا رۆڵێكى كاریگه‌رى هه‌بوو له دامه‌زراندنى پارتیدا”.
وتیشى: “سه‌ركرده و دامه‌زرێنه‌رانى ئه‌و كاته‌ى پارتى كه پێكهاتبوون له: مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، مه‌لا مسته‌فا، مام جه‌لال، شه‌مسه‌دین موفتى، نورى شاوه‌یس، فكرى قه‌ومیان كۆكرده‌وه و به‌رگرییان له مافى كورد ده‌كرد و گفتوگۆكانیان له‌پاڵ فكره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌دا له‌سه‌ر: مافى ژن، دیموكراسیه‌ت، مافى ده‌ستوورى كورد، ناساندنى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌وكاته‌دا، فره‌نه‌ته‌وه‌یی عێراق بوو”.
ئه‌و نووسه‌ره نیگه‌رانه له شێواندنى راستییه مێژووییه‌كان و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “به‌داخه‌وه ئێستا له هه‌مووكات زیاتر راستییه مێژووییه‌كانى تایبه‌ت به دامه‌زراندنى پارتى و ئه‌و په‌یامه‌ى له‌پێناویدا دروستبوو شێوێنراون و ململانێ سیاسییه‌كان تێكه‌ڵ به مێژوو كراون، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ركه‌سه و به خواست و قازانجى خۆى باس له خاوه‌ندارییه‌تى و دامه‌زراندنى پارتى ده‌كات”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مه‌حمود عوسمان، مێژوونووس و ئه‌ندامى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت: “ساڵانێكى زۆر له‌ناو پارتیدابووم بێگومان پارتیش وه‌ك هه‌ر حزبێكى دیكه به كۆمه‌ڵێك هه‌وراز و نشێودا تێپه‌ڕیووه، ئێستاش هه‌ندێك كێشه و گرفتى هه‌یه كه به درێژاى مێژوو ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵى”.
ئه‌و مێژوونووسه له‌باره‌ى كاریگه‌رییه‌كانى سیاسه‌تى ئێستاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ر حكومڕانى و ئه‌داى ئه‌و حزبه له ئێستادا ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ده‌بوو پارتى كارى زیاترى بكردایه، چونكه خه‌ڵك ماندووه و گله‌یی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه حوكمڕانێكى دروستنه‌بووه”.
له‌باره‌ى دۆخى سیاسى ئێستاى كوردستان و جیاوازى و دووركه‌وتنه‌وه‌ى سیاسى نێوان حزبه سیاسییه‌كان مه‌حمود عوسمان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو :”پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێویسته له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان كه هه‌ردووكیان دوو حزبى حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستانن گفتوگۆى زیاتر بكه‌ن و بگه‌نه رێككه‌وتنى كۆتایی، ئه‌مه‌ش بۆ حزبه‌كانى تر راسته، چونكه پارتى و گۆڕان و یه‌كێتى به‌رپرسن له حكومڕانى و دۆخى سیاسى له هه‌رێمى كوردستان “.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



