وێنه: یانه‌ى سلێمانى به پێكهاته‌ى لاوانه‌وه به‌شدارى خولى پله یه‌كى عێراق ده‌كات

یانەی سلێمانی
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه- SNNsport
دواى شه‌ش ساڵ دابڕان له خولى نایابی عێراق یانه‌كه ده‌یه‌وێت جارێكی‌تر له‌ریزى یانه پله یهكهكانهوه بگه‌ڕێته‌وه ریزی یانه گه‌وره‌كان و دوای دروستكردنى پێكهاته‌كه‌ى به‌یاریزانى لاوانی یانه‌كه، مه‌شقه‌كانى له یاریگای نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ست پێكرد.
تیپى تۆپى پێی یانه‌ی سلێمانی له ژێر سه‌رپه‌رشتى ستافی راهێنه‌ران ئه‌یاد شه‌مسوڵڵا و ئازاد حاته‌م و كامه‌ران عومه‌ر مه‌شقه‌كانی تیپی تۆپی پێی ده‌ست پێكرد به ئامانجی سه‌ركه‌وتنیان بۆ خولی نایابی عێراق كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه لێی دووره.
ئازاد حاته‌م راهێنه‌رى یانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” یانه‌ی سلێمانی ساڵانێكه دابڕاوه له خوله‌كانی عێراق و كوردستان، به‌ڵام ئه‌مساڵ یانه‌ی سلێمانی بڕیاریدا به‌شداری خولی عێراق بكاته‌وه، به‌ڵام جیاواز له ساڵانی رابردوو ئه‌مساڵ خولی پله‌یه‌كی عێراق ده‌ست پێده‌كاته‌وه كه به‌سێ قۆناغ ده‌بێت”.
وتیشی:” به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌ركی ئێمه زۆر قورس ده‌بێت، چونكه ده‌بێت ئێمه تیپێك ئاماده بكه‌ین بۆ قۆناغی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ناو شاری سلێمانی دواتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانی پارێزگاكانی كوردستان له دوا قۆناغیشدا بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م یانه‌كانی عێراق، بۆیه ئه‌مه‌ش پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت له‌م قۆناغه‌دا ركابه‌ری بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی یانه‌ی سلێمانی له به‌شداریكردنی به‌م پێكهاته‌یه له‌خولی عێراق له‌گه‌ڵ به‌شێك له یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان ته‌نیا بۆ مانه‌وه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌شبینم به ئاستی یاریزانه‌كانم، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی ئاستی یانه‌كانی تری خوله‌كه ده‌زانین نه‌ك ناتوانین بمێنینه‌وه به‌ڵكو له‌وه ده‌چێت دابه‌زین بۆ پله‌یه‌ك خوارتریش”.
له‌لای خۆیه‌وه شه‌ماڵ ره‌حمان یاریزانی یانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند:” سه‌ره‌تا ئێمه وه‌ك تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی سلێمانی به‌شداری خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان‌مان كردوو پله‌ی دووه‌ممان به‌ده‌ستهێنا یانه‌كه‌مان متمانه‌یان پێپهخشین بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئاستی لاوان بانگهێشت بكرێین، سه‌ره‌ڕای به‌شداری نه‌كردنمان له خولی نایابی لاوان، به‌ڵام یانه‌كه‌مان گڵۆپی سه‌وزییان بۆ داگیرساندین كه به‌شداری خولی پله یه‌كی عێراق بكه‌ین”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا:” به‌شداریكردنمان به‌م پێكهاته‌یه‌وه له خولی عێراق بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه یه‌كه‌میان وه‌ك چاو كرانه‌وه‌یه‌ك وایه بۆ ئێمه‌ی یاریزانی لاو كه له خولی عێراق یاری بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و متمانه‌یه‌یه كه یانه‌كه‌مان به ئێمه‌یانداوه، بۆیه ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه له جێگه‌ی ئه‌و متمانه‌یه بین كه یانه‌كه‌مان پێمانیداوه، هه‌روه‌ها بتوانین له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان ئه‌نجامی گه‌وره به ده‌ست بێنین”.


More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



