
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
له به‌روارى 15ى ئاب، حكومه‌تى ناوه‌ندیى و حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌شێك له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى نێوانیان، پاش ئه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانى بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا.
خالید شوانى، وه‌زیرى هه‌رێم به SNNى راگه‌یاند: “لەدوای زنجیرەیەک سەردانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاک قوباد تاڵەبانی بۆ بەغدا بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراییه‌كانى هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران، دوایی ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و 12 جار گۆڕینەوەی پێشنیار و تێبینی دوێنێ لەنێوان بەرێزان سەرۆکوەزیرانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی گەیشتە دوا قۆناغ و رێکكەوتنەکە راگەیه‌ندرا”.
به گوێره‌ى نووسراوێكى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كه له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تى فیدراڵى و حكومه‌تى هه‌رێم كراوه، هه‌ردوولا له به‌روارى 15ى ئابى 2020 له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى لاى خواره‌وه رێككه‌وتوون.
یه‌كه‌م: گومركه‌كان
– رێكخستنى ته‌واوى گومركه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به گومركى ئاسمانى، وشكانى و ئاوییه‌وه.
– پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به مه‌به‌ستى به‌دواداچوونكردن بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كارى گومركه‌كان.
– یه‌كخستنه‌وه‌ى ته‌واوى لێپێچینه‌وه‌كان له گومركه‌كان هاوشێوه‌ى سه‌رتاسه‌رى عێراق.
– دانانى مه‌رج و رێنمایی بۆ ئه‌و كاڵایانه‌ى كه له هه‌رێمه‌وه هاورده‌ى عێراق ده‌كرێن به‌پێى ئه‌و یاسایانه‌ى كه حكومه‌تى ناوه‌نديى دایناوه.
دووه‌م: پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى عێراق
– مانگانه بڕى 320 ملیار دینار ده‌نێردرێت بۆ هه‌رێم، بۆ مانگه‌كانى ئاب، ئه‌یلول و تشرینى یه‌كه‌م به مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى مووچه.
هۆكاره‌كانى دانى ئه‌م بڕیاره بریتین له:
– به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌ى فیدراڵى بۆ ساڵى 2020 تا ئێستا.
– به‌هۆى نه‌بوونى ژماره‌ى ورد له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه سه‌باره‌ت به بڕى ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه مانگانه ده‌یداته هه‌رێم.
– پێویسته حكومه‌تى ناوه‌نديى و حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبن به سیاسه‌تى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ئۆپیك پڵه‌س به‌پێى رێژه.
سێیه‌م: قه‌رزه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم
حكومه‌تى هه‌رێم لیستێك ئاماده‌بكات بۆ قه‌رزه‌كانى له ماوه‌ى 35 رۆژدا، كه ورده‌كارى سه‌رجه‌م قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى بۆ هه‌رێم ئاشكرا ببێت له‌ڕێگه‌ى بانكى (TBI)ه‌وه.
چواره‌م: وردبینى له ژمێره‌كان
– لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنرێت له: دیوانى چاودێرى دارایی به‌غدا و هه‌رێم به مه‌به‌ستى رێككردنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و حساباتانه‌ى كه له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه له ساڵانى 2014 تاوه‌كو 2020.
پێنجه‌م: چاره‌سه‌ركردنى قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان
پێویسته هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان بدات به‌ده‌سته‌وه له‌سه‌ر قه‌رزه‌كانى، بۆ ئه‌وه‌ى پلانێك بدۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى.
شه‌شه‌م: حكومه‌تى هه‌رێم پێویسته ئاماده‌یی خۆى ده‌رببڕێت بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دۆسییه‌ى كاره‌با و غاز، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه یاسایی و هونه‌رییه‌ى كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌رى رێكده‌كه‌ون.
حه‌وته‌م: ئه‌م رێككه‌وتنه كارى پێده‌كرێت تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ى كه پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



