
فۆتۆ ئەرشیف هەولێر
SNN- مەودا مستەفا
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ کاسبکارانی بازاڕی دوان تاوان لەبەرامبەر زۆری کرێی مانگانەی دووکانەکانیان و کەم بوونەوەی ئیش لەبەردەم بازاڕەکە گردبوونەوەیەک ئەنجامبدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە رێگا بەگردبوونەوەکە نەدرا.
مەودا مستەفا پەیامنێری SNN لە بەردەم بازاری داون تاون ڕایگەیاند: هێزێکی زۆری ئەمنی بەردەم بازاری داونتاون کۆبوونەتەوە رێگریانکرد لە ئەنجامدانی گردبوونەوەی کاسبکارانی بازارەکە .
وتیشی “ئەو کاسبکارانە بەهۆی گرانی نرخی کرێی دووکانەکانیان و نەبوونی بازارێکی باش گردبوونەوەیان ئەنجامدەدا و ئەمە جاری یەکەم نییە ئەو کاسبکارانە گردبوونەوە دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس بەدەم داواکاری ئەوانەوە نەهاتووە”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



