
سوریا
SNN
لەکاتێکدا سوریا پێیناوەتە نۆهەم ساڵی شەڕی ناوخۆیەوە و بەشێکی خاکەکەی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە، بەڵام کەرتی کشتوکاڵی لە سوریا هێشتا بە بەهێزی ماوەتەوە و دیمەشقیش دەڵێت ئەمساڵ بەرهەمێکی باشی زەیتون و سێو و فستقیان هەبووە.
لەسەر ئەو پرسە عەلا شەهیب، جێگری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی شاری سوەیدا بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندووە “پێشبینی دەکرێت لە پارێزگاکە 70 هەزار دۆنم درەختی فستقمان هەبێت و بۆ ئەمساڵ 515 تۆن فستق بەرهەم دەهێنین”.
لەلایەکی دیکەوە مۆفەق نەجار، سەرۆکی بەشی هاوکاری نێودەوڵەتی لە پارێزگای حەما ئاشکرایکردووە “پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ 22 هەزار و 338 تۆن سێو لەو پارێزگایە بەرهەمبهێندرێت و ڕەوانەی بازاڕەکان بکرێت”.
پارێزگای حەما یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە لەماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا شەڕی لێنەبڕاوە و تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریا لەو پارێزگایە پێکدادانیان هەیە.
لە پارێزگای حەما 27 هەزار و 285 دۆنم درەختی سێو هەیە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە سێ هەزار دۆنمی ئاوییە و 24 هەزار دۆنمیش بەرهەم دەهێندرێت.
لەلایەکی دیکەوە بەسام النشار، سەرۆکی فەرمانگەی بەرهەمە گیاییەکان لە پارێزگای حەما بە ئاژانسی فەرمی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە “لەم پارێزگایە 12 ملیۆن و 800 هەزار درەختی زەیتون بوونی هەیە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە 10 ملیۆنیان بەرهەمدارن و زەیتون دەگرن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



