شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بافڵ تاڵەبانی دەکەن

بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17ى ئاب، شاندێكى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن له شارى سلێمانى.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “شانده‌كه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌لایه‌ن عیزەدین بەرواری و جەعفەر ئیمینکی، ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت، عارف تەیفور و رێبوار یەڵدا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و سەعد سەلیم، فازڵ ڕەئوف و ئالان حەمەسەعید، ئه‌ندامانى ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی-هەڵەبجە ئه‌ندامیه‌تى ده‌كه‌ن و كاتژمێر 5:30 ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌ردانى بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌ن”.
دوای هه‌شت مانگ لە دووریی سیاسیی، رۆژی 27ی تهمموز، هەریەكە لە بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە و بڕیاردرا لە دوای جەژنی قوربان هەردوو مەكتەبی سیاسیی كۆببنەوە و كێشە و ناكۆكییەكان چارەسەر بكەن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
پێشتر دڵشاد نامیق، مامۆستای زانکۆ و شاره‌زاى زانسته سیاسییه‌كان له‌باره‌ى گرنگى ده‌ستپێشخه‌رى گفتوگۆكان له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتییه‌وه به SNNى راگه‌یاند: “گرتنه‌ده‌ستى جڵه‌وى گفتوگۆكان له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه به‌پێى بنه‌ماكانى زانستى سیاسى هه‌نگاوێكى باشه، وەك بینیشمان دەرئەنجامی باشی لێکەوتهوە و بەدەمەوە هاتنی پارتی بە دواوەبوو، ئه‌و سه‌ركرده گه‌نجه بەرپرسیاریهتى گەورەی دەکەوێتە ئەستۆ لە یەکخستنی وتارى سیاسی لەناو یەکێتی و نوێنەرایەتیکردنی میراتی جەنابی (مام جەلال) کە هەم لەناو یەکێتی خاوەن بڕیاری کۆتایی بێت و هەمیش لەدەرەوە وێناکار و بنیاتنەری تەبایی و یەکڕیزی بێت”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئارى هه‌رسین، كادیرى باڵاى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و په‌رله‌مانتارى پێشووى ئه‌و حزبه بۆ SNN وتى: “ده‌ستخۆشیم هه‌یه بۆ بافڵ تاڵه‌بانى، كوڕى سه‌رۆك مام جەلال كه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى گه‌نج ئه‌و رۆڵه ده‌بینێت، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم لەڕووی مووچە، گەندەڵی، تەندروستی و رێگاوبان دڵنیاشم ئەم هەنگاوەی كاك بافڵ ئەنجامی باشی دەبێت و بە ئاراستەیەكی زۆر باش هەنگاو دەنێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “كه‌سانێك هه‌ن كه خۆیان بە بەرپرس دەزانن و شەوانە لەپشت لاپتۆپێكەوە دادەنیشن و به‌نزین دەكەن بە ئاگردا و بە لێدوانەكانیان ناهێڵن یەكێتی و پارتی كۆببنەوە، ئه‌م كه‌سانه گرنگییه‌كى وایان نییه له‌ڕووى سیاسییه‌وه ته‌نیا بۆ بازاڕ گهرمیى خۆیان واده‌كه‌ن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



