ئه‌مڕۆ له عێراق چاكبوونه‌وه له تووشبوون زیاتر بووه به كۆرۆنا

نه‌خۆشخانه‌یى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) له سلێمانى تایبه‌ت به كۆرۆنا | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند 3 هه‌زار و 202 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 3 هه‌زار و 571 تووشبوو چاكبوونه‌وه و له به‌رامبه‌ردا 94 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه: ” 3 هه‌زار و 202 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 3 هه‌زار و 571 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه تێیدا هاتووه، “94 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق تاوه‌كو ئێستا 180 هه‌زار و 133 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 128 هه‌زار و 945 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 605 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 5 هه‌زار و 954 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 45 هه‌زار و 234 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



