پەرلەمان پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی رەتکردەوە

پەرلەمانی کوردستان
SNN
لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی لەپەرلەمانی کوردستان پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی رەتکردەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دراوە بە SNN لیژنەکە دەڵێت: “پێشنیازە یاسایەکە بە واژووی 53 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنە جیاوازەکان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە”.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو “پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی لە ھەرێمی کوردستان – عێراق پێشنیازە یاسای رێکخستنی میدیای ئەلکترۆنی پێشنیازە یاسای ھیچ فراکسیۆن و کەسێکی دیاریکراو نییە”.
لیژنە پەرلهمانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ئەو تێبینیانەی سەبارەت بە ناوەڕۆکی پێشنیازە یاساکە گەیشتە لیژنەکەمان، لە رێکەوتی 17/8/2020 بڕیارماندا ناوەڕۆکی پێشنیازە یاساکە رەتبکەینەوە بەو شێوازەی ئێستا ھەیە”.
بەگوێرەی ناوەڕۆکی راگەیەنراوەکە، لیژنە ئامادەکاریی دەکات بەوەی دوای پرس و راوێژ لەگەڵ پسپۆڕان و میدیاکاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێشنیازە یاساکە بە ناوەڕۆکێکی گونجاو ئامادە دەکەنەوە کە تێکھەڵکێشبێیت بەو سەرنج و تێبینیانەی لەلایەن پسپۆڕان و میدیاکارانەوە بۆ لێژنەکەمان ھاتووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



