وەزارەتی دارایی عێراق: ئەمساڵ زیاتر لە 2 ترلیۆن دینارمان داوە بە هەرێم

پارەی عێراق
SNN
وەزارەتی دارایی عێراق روونکردنەوەیەکی دیکەی لەبارەی دۆسیەی رێكکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بڵاوکردەوە و دەڵێت: “لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ 2 ترلیۆن و 80 ملیار دینارمان بۆ هەولێر ناردووە”.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت: “پابەندین بە رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور سەرەڕای نەبوونی پرۆژەیاسای بودجەی ئیتیحادی بۆ ساڵی 2020”.
وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت: “لە کابینەی پێشوو بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی بڕی یەک ترلیۆن و 360 ملیار نێردراوە و لەم کابینەیەشدا بڕی 720 ملیار دینار نێردراوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان”.
وەزارەتی دارایی عێراق دەشڵێت: “ئەو بڕی 320 ملیار دینارەی دوێنێ نێردراوە بۆ هەرێم، لەسەر بنەمای گریمانەیی بووە لە ئاستی پێویستی هەرێم و لە داهاتوودا لەگەڵ ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2021 ئەو بڕە پارەیە گۆڕانی بەسەردا دێت لە زیادکردن یان کەمکردنەوەی”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



