قوباد تاڵەبانی: بناغه‌ى رێككه‌وتنێكى گشتگیرم له‌گه‌ڵ به‌غدا دانا

قوباد تاڵەبانی
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: لەگەڵ نزیکەی 25 کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم کۆبوومەوە، وتیشى: “باسمان لە رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، هەرچەندە کاتییە، بەڵام بناغەیەکی باشە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن”.
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند: “لەگەڵ نزیکەی 25 کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم کۆبوومەوە”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونهوهكانييهوه وتیشى: “باسمان لە رێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا کرد کە بەرەنجامی چەندین مانگە لە دانووستان، هەرچەندیشە کاتییە، بەڵام بناغەیەکی باشە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی گشتگیری درێژخایەن”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “باسمان لە چاكسازییەكانی حكومەتى ھەرێمیش كرد و داوام لێ‌كردن كە ھاوكارمان بن لە دۆسیەی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئەم كۆبوونەوەیە دووەم دیداری هاوشێوەیە پاش كۆبوونەوەمان لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان و نوێنەری یونامی كە دوێنێ ئەنجامماندا”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



