
پەرلەمانی-کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی پێدانی زانیاری ورد لەبارەی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی ناردنی بڕی 320 ملیار دینار و هاوكات ڕادەستكردنی بەشێك لە داهاتی خاڵە سنوورییەكان بە حكومەتی ناوەند، هەریەكە لە وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری نێوان هەولێر و بەغدا بانگێشتی پەرلەمان دەكرێن و وردەكاری دەدەنە لیژنەی دارایی.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە لیژنەكەمان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆمان ئەنجامدا بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها ئەو قسەو باسانەی كە لەبارەی دەروازە سنوورییەكان دەكرێت، بڕیارماندا لە كۆبوونەوەی داهاتووشدا وەزیری دارایی و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری بەغدا بانگێشتی لیژنەكەمان بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بانگێشتی ئەو دوو وەزیرە بە مەبەستی پێدانی زانیارییە لەسەر ئەو رێككەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامدراوە لە بارەی ناردنی بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم و لە بەرامبەردا ڕادەستكردنی بەشێك لەداهاتی خاڵە سنوورییەكان و چەند وردەكارییەكی دیكەی نێو رێككەوتنەكە، بۆ ئەومەبەستەش بە نوسراوی فەرمی بانگێشتی ئەو دوو وەزیرەمان كردووە”.
سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە لە لیژنەی دارایی بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی دەروازە سنوورییەكان دەكەین ڕاپۆرت لەبارەی كاری بازرگانی و داهاتی ئەو خاڵە سنووریانە كۆدەكەینەوە، دواتر ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەین، هاوكات سەردانەكەشمان وەك بەرچاو ڕوونییەكە بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە باس لە بوونی كێشە و گرفت دەكرێت لە چەند دەروازەیەكی سنووری بەتایبەت لە بابەتی هاوردەكردنی شمەك و كاڵا بەشێوەی قاچاغ و نایاسایی.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
14 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
16 hours لهمهوپێش



