
بینای CIA
SNN
ئەفسەرێکی پێشووی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا (CIA) بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ چین، لە ئەمریکا دەستگیرکرا.
وەزارەتی دادی ئەمریکا بڵاویکردەوە: ئەو کەسەی کە دەستگیرکراوە ناوی ئەلێکساندەر یوک چینا ما-یە، تەمەنی 67 ساڵە، تۆمەتبارە بەوەی زانیاری هەستیاری پەیوەندیدار بە بەرگری نیشتمانی ئەمریکای داوەتە بەرپرسانی هەواڵگری چین.
تۆمەتبارەکە ئەمڕۆ دەچێتە بەردەم دادگای ئەمریکا و ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساغببێتەوە ئەوا رووبەڕووی سزای زیندانی هەمیشەیی دەکرێتەوە.
میدیاکان باس لەوەدەکەن، پێشبینی دەکرێت دەستگیرکردنی ئەو “سیخوڕە” گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین قوڵتربکاتەوە، لەکاتێکدا کە ئەمریکا چین تۆمەتباردەکات بەوەی لەرێژەی ئەپەکانی وەک تیک تۆک و ویچاتەوە، سیخوڕی بەسەر بەکارهێنەرانی ئەمریکاوە کردووە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



