وڵاتانی هەژار لە گەڕاندنەوەی قەرزەکانیاندا مۆڵەتی زیاتریان پێدەدرێت

SNN
وەزیرانی ئابووری وڵاتانی ئەندام لە گروپی جی 7 (حەوت وڵاتە سەرمایەدارەکەی جیهان) بەشێوەی ئۆنڵاین کۆبوونەوە و گفتوگۆیانکرد سەبارەت بە راگرتنی گەڕاندنەوەی قەرزی وڵاتانی هەژار.
ڤیدیۆ کۆنفرانسەکە کە لەلایەن ستیڤن منوچین وەزیری خەزێنەی ئەمریکاوە رێکخرابوو، وەزیرەکان باسیان لە نیگەرانیەکانیان کرد سەبارەت بە گرفتی ئەو قەرزانەی کە رووبەڕووی وڵاتانی هەژار بووەتەوە.
سەرۆکانی بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش لە ڤیدیۆ کۆنفرانسەکەدا رایانگەیاند، پێویستە وڵاتانی جی 20-یش بە مەرجەکانی گەڕاندنەوەی قەرزدا بچنەوە و وادەی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک کە ناوی (دەستپێشخەری راگرتنی خزمەتگوزاری قەرز DSSI)ی لێنراوە درێژبکەنەوە، لەکاتێکدا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتان دروستکردووە.
پێشتر وڵاتانی جی 20 لەسەر راگرتنی گەڕاندنەوەی قەرزی 73 وڵاتی هەژار رێککەوتن، کە قەرزەکانیان دەگاتە 12 ملیار دۆلار. ئەو راگرتنە بۆ ماوەیەکی دیاریکراوە و لە ئێستاشدا گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ئەوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکان لە ساڵی داهاتووشدا بە راگیراوی بمێنێتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



