دادگاى تایبه‌ت به لوبنان له لاهاى: سه‌لیم عه‌یاش تاوانبارى كوشتنى ڕه‌فیق حه‌ریرییه

ڕه‌فیق حه‌ریرى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى لوبنان | فۆتۆ: REUTERS
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر دادگاى تایبه‌ت به لوبنان له لاهاى رایگه‌یاند: سه‌لیم عه‌یاش تاوانبارى سه‌ره‌كى كوشتنى ڕه‌فیق حه‌ریرییه و سێ تۆمه‌تباره‌كه‌ى تریش بێ‌تاوانن و بێبه‌رین له‌و كه‌یسه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دادگاى تایبه‌ت به لوبنان له لاهاى بڕیارى كۆتاى له‌باره‌ى دادگایكردنى تۆمه‌تبارانى كه‌یسى كوشتنى ڕه‌فیق حه‌ریرى ده‌ركرد و رایگه‌یاند: “سه‌لیم عه‌یاش تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كوشتنى سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى لوبنانه، ئه‌و سێ كه‌سه‌ى تریش كه تۆمه‌تباربوون له كه‌یسه‌كه‌دا بێ‌تاوانن”.
له‌پاش راگه‌یاندنى بڕیاره‌كه سه‌عد حه‌ریرى، كوڕى ڕه‌فیق حه‌ریرى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له لاهاى رایگه‌یاند: “ئێمه بڕیاره‌كه په‌سه‌ند ده‌كه‌ین و پاش 15 ساڵ له هه‌وڵ و تێكۆشان سه‌رئه‌نجام دادگاى نێوده‌وڵه‌تى بڕیاره دروستهكهیدا”.
وتیشى: “داواده‌كه‌ین بڕیارێكى هاوسه‌نگ و دادوه‌رانه بۆ قوربانیيانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروتیش بدرێت و تاوانباران به سزاى خۆیان بگه‌ن، وه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ خێزانه‌كه‌ى ئێمه ئاسووده‌یه ته‌واوى خێزانه قوربانییه‌كانى به‌یروتیش ئاسووده‌بن”.
له ساڵى 2005 ڕه‌فیق حه‌ریرى سه‌رۆكوه‌زیرانى ئه‌وكاتى لوبنان له كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆیستیدا كه له‌ڕێگه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه كه هه‌زار و 800 كیلۆ مادده‌ى (TNT) تێدابوو كوژرا، جگه له خۆشى 23 كه‌سى تر له ستافهكهى و خه‌ڵكى كه له‌ناو پاركى ئۆتۆمبێلهكاندابوون گیانیان له‌ده‌ستدا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



