دژی لێبڕینی %21ی مووچە فهرمانبهرانى ههڵهبجه خۆپیشاندانیان ئهنجامدا

گردبوونهوهى فهرمانبهرانى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
لە بەرامبەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران و دووبارە دەركردنی بڕیاری لێبڕینی %21 مووچە، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ سێشهممه بە بەشداری ژمارەیەك لە مامۆستایان و مووچەخۆران و چین و توێژە جیاوازەكانی هەڵەبجە خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتی بهڕێوهچوو.
محەمەد ڕۆستەم، یەكێك لە مامۆستایانی بەشدار لە خۆپیشاندانەكە بە SNNی راگەیاند: “لە بەرامبەر ئەو بێباكییەی كە حكومەت لە بەرامبەر مووچەخۆران و هاووڵاتییان دەستیداوەتێ وەك ژمارەیەك لە مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەڵەبجە بە پێویستمازانی كە ناڕەزایەتییەكانمان تەنیا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بچوك نەكەینەوە، بەڵكو بێینە سەر شەقام و داوای مافەكانمان بكەین كە بەبێ هیچ پاڵپشتیهكی یاسایی مافەكانمان دەخورێت”.
وتیشى: “ئەم خۆپیشاندانەی ئێمە دەستی هیچ حزب و رێكخراو و گروپێكی لەپشتەوە نییە، تەواو خۆپیشاندانێكی خۆڕسكە و رێگەش نادەین هیچ حزب و گروپێك خۆی بكاتە خاوەنی، چونكە گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی هیچ حزبێك لە دڵسۆزی مووچەخۆران و هاووڵاتییان كارناكات، دوومانگیشە مووچەمان وەرنەگرتووە و هیچ هەڵوێستێكی جددیمان لێ نەبینین”.
ئەو بەشداربووەی خۆپیشاندانەكەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان بەردەوام دەبین، چونكە بێدەنگبوونمان بوو وای لە حكومەت كرد بەبێ گەڕانەوە بۆ هیچ دامەزراوەیەك بڕیاری لێبڕینی مووچە بدات و بە دوو مانگ جارێكیش مووچە دابەشبكات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


