ئه‌مڕۆ 82 تووشبووى كۆرۆنا له عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه

وێنەی یەکێک لەقوربانییەکان
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند 4 هه‌زار و 576 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هه‌زار و 895 تووشبوو چاكبوونه‌وه و له به‌رامبه‌ردا 82 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه: ” 4 هه‌زار و 576 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 895 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه تێیدا هاتووه، “82 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق تاوه‌كو ئێستا 184 هه‌زار و 709 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 131 هه‌زار و 840 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 574 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 6 هه‌زار و 36 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 46 هه‌زار و 833 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15 hours لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15 hours لهمهوپێش



