حه‌سه‌ن كه‌عبى: پێویسته هه‌رێم داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات

حه‌سه‌ن عكێبى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق
SNN
جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى نه‌وتیش راده‌ستبكات، ده‌شڵێت: “فایلى نه‌وتى هه‌رێم زۆرترین قورسايی خستووه‌ته سه‌ر شانى حكومه‌ت و هاووڵاتییانى عێراق”.
حه‌سه‌ن كه‌عبى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى نه‌وتى فرۆشراو راده‌ستى به‌غدا بكات، پێویستیشه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به به‌رپرسیارییه‌تى یاسایی و ئه‌خلاقى خۆى هه‌ڵبستێت له‌و بابه‌ته‌دا، به ئامانجى ئه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت به یه‌كسانى بۆ هه‌موو هاووڵاتییان به‌كاربهێنرێت”.
وتیشى: “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم داهاتى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات، چونكه ئه‌م كه‌یسه كێشه‌یه‌كى قورس و گه‌وره‌ى دروستكردووه و بووه‌ته بارى سه‌رشان بۆ حكومه‌تى به‌غدا و هاووڵاتییانیش”.
جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه چۆن حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى رازیبووه رێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌بێ ئه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت راده‌ست بكات”.
قسه‌كانى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌كاتێكدایه كه له به‌روارى 15ى ئاب، حكومه‌تى ناوه‌ندیى و حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌شێك له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى نێوانیان، پاش ئه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانى بۆ به‌غدا ئه‌نجامدا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



