
جۆو بایدن
SNN
بەشێوەیەکی رەسمی جۆ بایدن تەمەن 77 ساڵ پاڵێوراوی دیموکراتەکەن بۆ کێبڕکێ کردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کاندید کرا بۆ بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەی بڕیارە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
زۆرینەی ئەندامانی دیموکرات لە بەرژەوەندی جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەنگیان دا و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییشدا بایدن سوپاسی حیزبەکەی کرد کە متمانەی پێداوە.
بیڵ کلنتۆن سەرۆکی پێشوو تری ئەمریکا دوای ئەو راگەیاندنە وتی: “متمانەمان بە بایدن هەیە بتوانێت ئەمریکا بخاتەوە سەر رێچکەی سروشتیی خۆی دوای ئەوەی ترەمپ تێکیدا” وەک خۆی وتی.
بۆ ههڵبژاردنهكانی سهرۆكایهتی ئهمریكا كه بڕیاره رۆژی 3ی تشرینی دووهمی 2020 بهڕێوهبچێت، زیاتر له 20 كهسایهتی ركابهریی بایدن-یان دەکرد لهسهر كاندید بوون له لیستی دیموكراتهكان.
پێشتر جۆ بایدن، بەڵێنیدابوو گەر هەڵبژاردنەکەی ئەمساڵ بباتەوە، خانمێک دەکاتە جێگری خۆی لە سەرۆکایەتی ئەمریکا و کامالا هاریس-ی بەجێگری خۆی دەستنیشانکرد، کە یەکەمین ئافرەتی رەشپێستە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت.
بایدن ناوی جۆسێپ رۆبینێت بایدن-ە و رۆژی 20-11-1942 لە دایکبووە و پارێزەرە و یاسای لە زانکۆی دێلاوێر تەواو کردووە، لەگەڵ ئەوەدا نەبووە جەنگی کەنداو بەرپا بێت و ماوەی 36 ساڵ سیناتۆر بووە، 2009 تاوەکو 2017 جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە، خێزاندارەوە و باوکی 4 منداڵە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



