باوکی میسی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت

0
1561
میسی و بارتۆمیۆ

SNN Sport

خۆرخێ میسی، باوکی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی، نیگەرانی خۆی لە دۆخی یانەی بەرشەلۆنە دەردەبڕێت،دوای ئەوەی لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بە ئەنجامی 8-2 بە یانەی بایرن میونخ دۆڕا.

لە نوێترین لێدوانیدا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت:” قسەم لەگەڵ باوکی میسی کردووەو ئەو پێی وتم بێئومێدییەکی زۆر هەیە، بەڵام دەبێت مێشکمان روون بکەینەوەو وەرزی نوێ دەستپێبکەینەوە، میسی وەکو هەموو یاریزانەکانی تر تووشی شکستێکی قورس بووە، دەبێت کۆتایی بەم شکستە کوشندەیە بهێنین  و هەستین بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە کارکردن”.

دواتر دەڵێت:” بێ هیچ گومانێک یانەی بەرشەلۆنە باشترین یانەی ئەوروپایە، شایەنی لەوە زیاترە،بۆ هەمووانی دڵنیا دەکەمەوە میسی پڕۆژەی نوێ بەڕێوە دەبات، ئەو دەیەوێت لە یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی بە ژیانی یاریکردنی بهێنێت و دەمێنێتەوە”.

لە کۆتایدا وتی:” بڕیاری وازهێنانی ئەبیدال وەکو بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە، بڕیارێکی کەسی تایبەت بە خۆی بوو”.

میسی لە هاوینی داهاتوو بە هۆی تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەتوانێت یانەکە جێبهێڵێت و لە سەرەتای ساڵی نوێش بە پێی یاساکان دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەیەکی نوێ بکات بۆ ئەوەی پەیوەندی پێوە بکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this