هیگواین میسی ئاگادار دەکاتەوە پەیوەندی بە خولی ئینگلتەراوە نەکات

میسی و هیگواین
SNN Sport
هیگواینی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، ئەستێرەی هاونیشتمانی میسی ئاگادار دەکاتەوە پەیوەندی بە خولی ئینگلتەراوە نەکات.
بەهۆی خراپی دۆخی یانەی بەرشەلۆنەو دۆڕانی ئەم یانەیە 8-2 بە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، ئێستا ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بیر لە چوون دەکاتەوەو دەیەوێت پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی بکات.
لە نوێترین لێدوانی هیگوایندا کە رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:”میسی پەیوەندی بە خولی ئینگلتەراوە نەکات، چونکە بەرگریکارەکانی ئەم خولە تەنیا شەق لە تۆپ دەدەن، هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان نیە، ئەم خولە تەواو جیاوازە لەگەڵ خولی ئیسپانیاو خولێکی زۆر ئاڵۆزە”.
هیگواین لە گواستنەوەکانی زستانەی ساڵی 2019 بە خواستن بۆ یانەی چێڵسی یاری کردوو نەیتوانی لەگەڵ ئەو یانەیە سەرکەوتوو بێت، دواتر لەسەر داوای ساری راهێنەر گەڕایەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



