گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 19/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە (19/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- میسی لە دۆخێکی خەمۆکیدا یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت و چاوەڕوانی دەکات.
- ژمارە 10ی یانەی بەرشەلۆنە چەندین گرێبەست لەسەر مێزدایە بۆی، لە بێدەنگییەکی بێدەنگدایە لە ئێستا.
- ئەفسانەکانی بەرشەلۆنە قسە دەربارەی دەکەن:” میسی بێهیوایە، بەڵام ئەو کەسە نیە بیەوێت یانەکە جێبهێڵێت”.
- ئەبیدال یەکێکی ترە لەوانەی یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت.
- رۆناڵد کومانی راهێنەری نوێ بەرپرسی پڕۆژە نوێیەکەی بەرشەلۆنەیە.
- بارتۆمیۆ بە بێ گومان دووپاتی دەکاتەوە میسی بەردەوام دەبێت لەگەڵ بەرشەلۆنە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- قۆناغی کومان.
- کومان لە یانەی بەرشەلۆنەیەو چاوەڕوانی راگەیاندنی فەرمی یانەکەیە و ئەمڕۆ پێشکەش بکرێت.
- ئەو دەیەوێت گرێبەستێک بۆ دوو ساڵ بە بێ هیچ مەرجێک بکات و دەیەوێت هنریک لارسۆن وەکو یاریدەدەری بێت.
- بارتۆمیۆ:” یاریزانە ئەفسانەکانی یانەکە دەبێت بە رێزەوە یانەکە جێبهێڵن”.
- “میسی بێهوایە بەڵام راهێنەری نوێ پشت بەو یاریزانە دەبەستێت.
- بارتۆمیۆ:” کومان لە مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو بژاردەی یەکەمی ئێمە بوو، بەڵام ئێستا ئێمە گرەو لەسەر ئەو دەکەین، ئەو باش یانەکە دەناسێت”.

سپۆرت:
- دەناسێنرێت.
- رۆناڵد کومان لە بەرشەلۆنەیەو لەوانەیە ئەمڕۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ واژۆ بکرێت و بناسێنرێت.
- ئەو راهێنەرە دەیەوێت گرێبەست بۆ دوو ساڵی داهاتوو بە بێ هیچ مەرجێک بکات و لارسۆن دەکاتە جێگرەوەی و بەرشەلۆنە 5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت بە یەکێتیی تۆپی پێی هۆڵەندا بدات.
- ئەبیدال واز لە پۆستی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە دەهێنێت.
- تیرشتیگن دوو مانگ و نیو دووردەکەوێتەوە.
- بارتۆمیۆ دووپاتی دەکاتەوە میسی سەرکردایەتی پڕۆژەی نوێی یانەکە دەکات.

ئاس:
- ئەوان بۆ شکۆ دەفڕن.
- پاریس سانجێرمان دەگاتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو 3-0 لە یانەی لایپزیگ دەباتەوە دوای نیشاندانی ئاستێکی بەرز.
- کومان رایدەگەیەنێت میسی یاریزانی سەرەکی یانەکەیە.
- بارتۆمیۆ دووپاتی دەکاتەوە رۆناڵد کومان دەبێتە راهێنەری بەرشەلۆنەو قسە لەگەڵ میسی دەکات بۆ پلانی داهاتوو لە چەند رۆژی داهاتوو.
- 11 یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بە شوێنی یانەیەکی تر دەگەڕێن دوای تەواوبوونی خواستنەکەیان وهەریەکە لە ئۆدۆریزۆلا، ئۆدیگارد و لۆنین دەگەڕێنەوە بۆ تیپی یەکەمی یانەکە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


