
شاری هەولێر
SNN
بەمەبەستی کردنەوەی رێستۆرانت و چێشتخانەکان لە شاری هەولێر ژمارەیەک هاووڵاتیی گردبوونەوە و داوای کردنەوەیان دەکەن، قایمقامی شارەکەش دەڵێت “بەرژەوەندی گشتی لە پێش هەموو شتێکە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک لە خاوەن ریستۆرانت و خواردنگەکانی شاری هەولێر لە بەردەم بینای پارێزگای هەولێر گردبوونەوە و داوایانکرد دەست بکەنەوە بە کاری خۆیان.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند “پشتگیری لە داواکاریی ئەو هاووڵاتییانە دەکەین، بەڵام پێویستە رەچاوی بەرژەوەندی گشتیش بکرێت، چونکە هێشتا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدا نییە و جێی مەترسییە”.
لەسەر ئەو پرسەش پارێزگای هەلێر لەکۆبوونەوەدایە تا بڕیار و رێنمایی نوێ بۆ خاوەن چێشتخانەکان دەر بکات و رەنگە بە خۆپارێزییەوە بەشێک لەو رێستۆرانتانە رێگەیان پێبدرێت بکرێنەوە.
لە پارێزگای هەولێر تائێستا 9171 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 4570 یان چاکبوونەتەوە و 265 کەسیش بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


