كوێستان محه‌مه‌د: ره‌شنووسى پێشنیازه‌یاساى پاراستنی منداڵ تەواوبووە

كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم
SNN ـ مەودا مستەفا
ئه‌مڕۆ وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له میانى به‌شداریكردنى له وۆرکشۆپێکی وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا رایگه‌یاند: ئه‌و كار و چالاكییانه‌ى كه ده‌یكه‌ین له وه‌زاره‌تى كار به‌قه‌د تواناى ماددیمان نییه، وتیشى: “ئێمه گرفته‌كان له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەولێر وۆرکشۆپێکی یەک رۆژە تایبەت بە دانانی پلانێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی منداڵانی سەرشەقام به‌ڕێوه‌چوو، له په‌راوێزى وۆركشۆپه‌كه‌دا كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم وتی: “منداڵان داهاتووی کۆمەڵگه‌ن، بایەخپێدانیان و خزمەتکردنیان بایەخدانە بە كۆمه‌ڵگه و داهاتووی گەشی نیشتمان، هەروەها بایەخدانە بە قۆناغێکی هەستیاری داهاتووی نیشتمان”.
وتیشى: “وەک وەزارەت کارەکانمان بەقەد توانای لاوازی ماددیمان نییە، هەردەم هەوڵیشمانداوە گرفتەکان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکەین نەوه‌ک ساڕێژکردنی کاتی و سادە، بۆیە جگە لە خزمەتگوزاری بەردەوامی خانەکان و پەیمانگاکانی کەمئەندامان و مووچەکانیان، پێدانی مۆڵەتی بەخێوکردنی دایک و باوکی منداڵی کەمئەندام و پێدانی مووچەی ئەو خێزانانەى هەژارن بۆ ئه‌وه‌ى منداڵەکانیان لەخوێندن دانەبڕێن، هەوڵمانداوه خزمەتی منداڵانی کوردستان بکەین و کارئاسانی بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نێودەوڵەتى بکەین بۆ هەر چالاکییەکی بە سوود بۆ منداڵان”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا كوێستان محه‌مه‌د باسى ره‌شنووسى پێشنیازه‌یاساى پاراستنی منداڵى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێستا رەشنووسی یاسای پاراستنی منداڵ تەواوبووە، دوای پێداچوونەوەی شارەزایانى نێودەوڵەتی پێشنیازەیاساکە رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، بەو هیوایەی منداڵانیش بەپێی یاسا مافەکانیان پارێزراو بێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



