بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێی کشانەوە یان مانەوە لە حکومەت دەکات

بزوتنەوەی گۆڕان
SNN- مەودا مستەفا
ئەندامێکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “لەئێستادا فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی تاوتوێکردنی چۆنیەتی کشانەوەیە لە حکومەت و لە داهاتووشدا فراکسیۆنی گۆڕان بەفەرمی هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت”.
ئەمڕۆ چوارشەممە یاسین خدر، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند “تاوەکو ئێستا هیچ پرۆژەیەک بۆ کشانەوەی بزووتنەوەکە لە حکومەت لەلایەن فراکسیۆنی گۆڕانەوە نەدراوەتە چڤاتی گشتی و خانەی راپەڕاندن، بەڵام چەند پەرلەمانتارێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن باسیان لەوە کردووە کە پێویستە گۆڕان بکشێتەوە لە حکومەت”.
وتیشی: “لەچەند رۆژی داهاتوو فراکسیۆنی گۆڕان کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات لەوێ بەشێوەیەکی فەرمی رای خۆمان لەسەر ئەدای حکومەت و چۆنیەتی کشانەوە یان نەکشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەکابینەی نۆیەم دەدەین”.
شایەنی باسە بزووتنەوەی گۆڕان لەکابینەی نۆیەم هەریەکە لە جێگری سەرۆکی هەرێم و چوار وەزارتی بەرکەوتووە، لەگەڵ ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی، لەدوای دورستبوونیشییەوە ئەمە دووەمجارە بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری لە حکومەتدا دەکات.
لە ئێستادا ئاراستەیەک هەیە لەناو گۆڕان ئارەزووی کشانەوە لە حکومەتدا دەکات بەهۆی بێ بەڵێنی و مل نەدانی حکومەت بۆ چاکسازی و لێبڕینی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە.
رۆژی 18ی شوباتی ساڵی 2019 هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێککەوتنێکی هاوبەشیان واژوو کرد.
لە خاڵیکی رێککەوتنەکەدا هاتووە، دوای 100 رۆژ لە پێکهێنانی کابیەی نوێ، هەڵسەنگاندن بۆ ئەدا و کاری حکومەت و هەنگاوەکانی چاکسازی دەکرێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



