
کارمەندێکی تەندروستی له تاقیگهیهكى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند 4 هه‌زار و 93 كه‌سى تر له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 2 هه‌زار و 529 تووشبوو چاكبوونه‌وه و له به‌رامبه‌ردا 85 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه: ” 4 هه‌زار و 93 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون”.
له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 2 هه‌زار و 529 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه تێیدا هاتووه، “85 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
به‌پێى ئاماره‌كان له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عێراق تاوه‌كو ئێستا 188 هه‌زار و 802 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه بوون، 134 هه‌زار و 369 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، 582 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 6 هه‌زار و 121 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستادا 48 هه‌زار و 312 تووشبوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



