
کۆرۆنا
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: له ئه‌نجامى 2 هه‌زار و 881 پشكنین 443 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون، 22 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و له به‌رامبه‌ردا 192 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، “له ئه‌نجامى 2 هه‌زار و 881 پشكنین 443 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون به‌مشێوه‌یه: 157 له هەولێر، 120 له سلێمانی، 20 له گەرمیان، 136 له دهۆك و 10 له هەڵەبجە”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى چاكبوونهوهشى ئاشكراكردووه و تێیدا هاتووه، “192 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه: 122 له هەولێر، 29 لە سلێمانی، 23له گەرمیان، 18 له هەڵەبجە”.
له‌باره‌ى ئاماره‌كانى مردنه‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى روونیكردووه‌ته‌وه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا 22 تووشبووى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: 14 له هەولێر، 3 له سلێمانى، 1 له گەرمیان و دوو له ڕاپەڕین و 2 لە هەڵەبجە”.
له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 22 هه‌زار و 721 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان تووشى ئه‌و ڤایرۆسه بوون، له‌و ژماره‌یه 12 هه‌زار و 999 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 8 هه‌زار و 897 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان و 825 تووشبووش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



