فراكسیۆنى یهكگرتوو: متمانه له حكومهتهكهى مهسرور بارزانى وهردهگرینهوه

لۆگۆى یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – مەودا مستەفا
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیهنێت: لە ئێستادا سەرۆكی فراكسیۆنەكەمان لە پەرلەمانی كوردستان سەرقاڵی كۆكردنەوەی واژوویە بۆ ئەوەی حكومەت بانگهێشتی پەرلەمان بكەن و لەوێ متمانەی لێ وەربگرنەوە.
ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “هەوڵێك هەیە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە كابینەی نۆیەمی حكومەت، بۆ ئەو مەبەستەش شێركۆ جەودەت ماوهى دوو رۆژه لە هەولێر سەرقاڵی كۆكردنەوە واژوو و پاڵپشتییە لەلایەن پەرلەمانتارەكانەوە”.
وتیشی: “بەپێی هەردوو ماددەی 68 و 69 لە پەیڕوی ناوخۆی پەرلەمان و بە كۆكردنەوەی واژووی پەرلەمانتاران دەتوانرێت حكومەت بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت، لەوێ لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت و متمانەشی لێ وەربگیرێتەوە”.
لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان خاوەنی پێنج كورسییە، هەروەها بۆ ئەم كابینەیەش بەشداری لە حكومەتدا نەكردووە و بۆتە ئۆپۆزسیۆن لە كاتێكدا هێشتا فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان بەدەستی ئەو حزبەدا ماوە.
رۆژی 8ی تەمموزی ساڵی 2019، مەسرور بارزانی، راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێكهاتەی كابینە پێشنیاركراوەكەی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد، پاشان پەرلەمان سیڤییەكانی بۆ وردبینی دایە دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، رۆژیی 10ی تەموزیش كابینەكە بە ئامادەبوونی تەواوی فراكسیۆنەكان دەنگی پێدرا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



