هەڵەبجە… ئەو پارێزگایەی هیچ هۆڵێكی شانۆ و سینەما و گەلەری تێدا نییە

گەنجانی شانۆکاری هەڵەبجە
SNN- عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە ماوەی زیاد لە پێنج ساڵە هەڵەبجە كراوە بەپارێزگا، بەڵام تائێستا ئەو پارێزگایە خاوەنی هیچ هۆڵێكی تایبەت بە سینەما و شانۆ نییە و هیچ گەلەرییەکیشی لێ نییە، ئەوەش گرفتی زۆری لەبەردەم بەڕێوەچوونی چالاكییەكان و بەرەوپێشچوونی كارە هونەرییەكاندا دروستكردووە.
نەسرین محەمەد، یەكێك لە هونەرمەندانی شانۆكار لە هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی 28 ساڵە داوای دروستكردنی هۆڵی شانۆیی و سینەما لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ ئەوەی كارە شانۆییەكانمانی تێدا بكەین، بەڵام تائێستا بۆمان دروستنەكراوە، لە كاتێكدا زۆرجار پەیوەندیمان لەگەڵ شارەكانی دیكەدا هەبووە، بۆ ئەوەی كارێكی شانۆیی بهێنینە هەڵەبجەوە بواری شانۆ فراوان بكەین، بەڵام ئەوان ڕازیی نەبوون بێنە هەڵەبجە، لەبەرئەوەی هیچ هۆڵێكی تێدا نییە بەكەڵكی شانۆیی بێت، ئەوەش مافی خۆیانە كە نەتوانن بێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەبوونی هۆڵی تایبەت بە نمایشی كارە هونەرییەكان چ لە بواری سینەما یاخود شانۆ كاریگەری خراپی كردووەتە سەر پاشەكشەكردنی ڕەوتی هونەر لە بوارە جیاوازەكاندا، بە جۆرێك زۆر جار ئێمە توانای بەرهەمهینانی فیلمی سینەماییمان هەبووە، بەڵام كاتێك بیرمان لەوە كردووەتەوە كە هۆڵی تایبەت بەسینەما نییە ناچار وازمان لە بیرۆكەكەمان هێناوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی سینەماكارەكانی شارە جیاوازەكان ئامادەبوون بێنە هەڵەبجە كاری سینەمایی بكەن، بەڵام دووبارە بەهۆی نەبوونی هۆڵەوە نەهاتوون.
ئەو هونەرمەندە ئەوەشی خستەڕوو، هەڵەبجە لە ڕابردوو لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین شاعیر و هونەرمەند و نوسەرە لە بوارە جیاوازەكاندا، كە دەكرێت سوود لە ئەزموونی هەموو ئەوانە وەربگیرێت و كاری هونەری بەرەو پێش ببرێت، ئەوە جگە لەوەی هەڵەبجە بۆخۆی خاوەن یادێكی تراژیدییە و ساڵانە یادی ئەو كارەساتە دەكرێتەوە كە بەسەریدا هاتووە، بەڵام بەداخەوە هۆڵێكی شایستەش بوونی نییە كە ئەو یادەی تیادا بكرێتەوە ساڵانە لە یاریگایەك یادەكە دەكرێتەوە، بۆیە ئەمە كارەساتە هەڵەبجە بكرێتە پارێزگا و هۆڵێكی شایستەی لێنەبێت.
پەروێز نیازی، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای هەڵەبجە بەSNNی ڕاگەیاند: ڕاستە نەبوونی هۆڵی شانۆ گرفتی زۆری بۆ ئێمە و شانۆكارانیش دروستكردووە، بەڵام ماوەی چوار ساڵە دەرخستە و شوێنی هۆڵمان ئامادەكردوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە ئەوە پرۆژەیە جێبەجێبكرێت.
ڕوونیشی كردەوە، دروستكردنی هۆڵی شانۆ یەكێكە لەپرۆژە ڕاگیراوەكانی پارێزگای هەڵەبجە، بۆیەدروستكردنەكەی بەنوسراو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، تاوەكو و ئەو پرۆژەیەش بكەوێتە سەر كارو هەڵەبجەش ببێتە خاوەن هۆڵێكی شیاو بۆ كارو چالاكییە هونەرییەكان، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەكانمان چڕكردوەتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



