
بەدەل بەرواری و ئومیدی حاجی بەرۆشکی
SNN- مەودا مستەفا
دوای ئەوەی ژماریەك چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی لە شاری دهۆك بانگەوازی خۆپیشاندانیان كرد لە دوێنێوە ئاسایشی دهۆك هەڵمەتێكی گرتنی چالاكوانانی لەو سنوورە دەستپێكدرووە و هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواریی، لەگەڵ ئەوەی خۆی لەماڵەوە نەبووە، ئەشكەنجەی كوڕێكیان داوە و كوڕێكی دیكەشیان دەستگیركردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە، تا ئێستا بێ سەرو شوێنن.
پەیامنێری SNN رایگەیاند: لە دوێنێكەوە ئاسایشی دهۆك هەڵمەتێكی دەستگیركردنی ئەو چالاكوانانەی دەستپێكردووە كە بانگەشەی خۆپیشاندانیان كردبوو، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لەو سنوورە هەر بۆ بە مەبەستی دەستگیركردنی بەدەل بەرواریی، ئاسایشی دهۆك هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵەكەی لە شاری دهۆك، بەڵام ناوبرا لەماڵەوە نەبوو بەڵام بەزۆر هێزەكانی ئاسایش دەچنە ژوورەوە و بەهۆیەوە ئاڵۆزیی لەنێوان كوڕەكانی بەدەل بەرواریی و هێزەكەی ئاسایشی دهۆك دروست دەبێت و ئاسایشەكان ئەشكەنجەی كوڕێكی بەدەل بەرواریی دەدەن و قۆڵێكی بە سەختی بریندار دەكەن، كوڕە گەورەكەشی دەستگیر دەكەن و لەگەڵ خۆیاندا دەیبەن، تا ئێستاش بێ سەرو شوێنە.
بەپێی زانیارەكانی SNN شەوی رابردوو جارێكی تر هێزەكانی ئاسایش چوونەتەوە سەر ماڵی مامۆستا بەدەل بەرواریی دەستگیریان كردووە، لەگەڵ رۆژنامەنوس ئومێد حاجی بەرۆشکی، جگە لەوان ئەمڕۆش چەند چالاكوانێكی تر دەستگیركراون هۆكاری سەرەکی دەستگیركردنەكەش تەنها بانگەشی خۆپیشاندانیان كردووە بە هۆی خراپی دۆخی دارایی و خراپی سیستەمی تەندروستی لەو سنوورەكە، تەواوی ئەو چالاکوانانەی کە تا ئیستا دەستگیرکراون بێ سەرو شوێنن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



