
رۆناڵد کومان
SNN Sport
ئەمڕۆ بە فەرمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گواستنەوەی رۆناڵد کومانی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی هۆڵەندای بۆ ریزەکانی وەکو راهێنەر لە شوێنی کیکی سیتین راگەیاند و گرێبەستی لەگەڵدا تا 30ی حوزەیرانی 2022 واژۆکرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دوای ناساندنی لە یانە کەتەلۆنیەکە، کومان بەشداری کردوو رایگەیاند:” ئەمڕۆ رۆژێکی خۆشە بە نسبەت منەوە، یانەی بەرشەلۆنە ماڵی منە، من عاشقی ئەم یانەیەم، گرنگترین کاری ئێمە ئەوەیە ئەو یانەیە بەهێز بکەین و کاری تێدا بکەین، بۆ ئەوەی بەرشەلۆنە بگەڕێنینەوە کە پێشتر چی بووە،خەونی من ئەوە بووە لێرە بم لە پێناو راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە،شانازییە بۆ من کە پێشتر لەم یانەیە یاریم کردووەو ئێستا راهێنەری ئەم یانەیەم”.
دواتر وتی:” دەبێت گۆڕانکاری بکەین، وێنەی ئەمڕۆ ئەوە نیە کە ئێمە دەمانەوێت، نە ئەندام و نە یاریزان و نە هیچ کەسێکی تر نایەوێت، دەبێت شکۆی گەورەترین یانەی جیهان بە دەست بهێنینەوە، یاریزانەکان تەمەنێکی دیاریکراویان هەیە، لەوانەیە گومانت لە ئاستی ئەوان هەبێت، بەڵام پێویستە هەمیشە رێزیان بگریت دەبێت بە دوای باشتریندا بگەڕێیت”.
لەسەر میسی وتی:” ئەو باشترین یاریزانی جیهانەو دەمەوێت لە تیمەکەم بێت، حەز دەکەم کاری لەگەڵدا بکەم، چونکە ئەو یاری دەباتەوە،ئەو یاریزانی بەرشەلۆنەیە و گرێبەستی هەیە،ئەو سەرکردەیە، قسە لەگەڵ یاریزانەکان دەکەم، هیوادارم میسی بەردەوام بێت، من لێرە ناتوانم بیڵێم چی بە میسی دەڵێم، ئەمە تایبەتە لە نێوان من و ئەودا، ئەو گرێبەستی هەیەو راهێنەر دەیەوێت لەگەڵیدا بێت، من دڵخۆش دەبم ئەو لەگەڵمان بەردەوام بێت”.
لەسەر گرێبەستی خۆی و بەرشەلۆنە وتی:’ من گرێبەستی دوو ساڵم هەیەو دەزانم هەڵبژاردن دەکرێت لە یانەکە و سەرۆکی نوێ دەگات، بەڵام دەبێت کارەکەم بکەم و یارییەکان ببەمەوە”.
لەسەر کۆتینیۆ وتی:” ئەو یاریزانی بەرشەلۆنەیە، ئێمە پێویستە بڕیارەکانیش بینین، پێویستە جێبەجێی بکەین،ئێستا کاتی ئەوەیە دەرفەت بە یاریزانە لاوەکان بدەین،ئەوان شایەنی زیاترن”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13 hours لهمهوپێش



