
کازمی و مایک پۆمپیۆ
SNN
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ واشنتۆن، ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبوونەوە.
نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ بەكاتی ئەمریكا لە واشنتۆن، (موستەفا كازمی) و (مایك پۆمپیۆ) كۆبوونەتەوەو تاوتوێی كۆمەڵێك دۆسییەی تایبەت بەناوچەكەیان كردووە.
كازمی كە رۆژی چوارشممە گەیشتە واشنتۆن، لەیەكەم دیداری باڵای گەورە بەرپرسانی ئەمریكا چاوی كەوتووە بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەو هاریكاری نێوانیان لەبوارەكانی ئابووری و وەبەرهێنان و گەشەپێدان و پەتای كۆڕۆناو تیرۆرو گفتوگۆی ستراتیژی نێوانیان تاوتوێ كردووە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



