
SNN
ئەمريكا، بە بيانووى دابينكردنى پاڵپشتى بۆ هێڵى ئاسمانى ماهانى ئێرانى، بڕيارى سزادانى دوو كۆمپانياى ئيماراتى دەركرد.
وەزارەتى گەنجينەى ئەمريكا لە بەياننامەيەكدا رايگەياند، هەردوو كۆمپانياى (Parthia Cargo) و(Delta Parts Supply) كە ناوەندەكەيان لە ئيماراتە، بەهۆى ئەوەى “پارچەى سەرەكى و لۆجيستى” بۆ هێڵى ئاسمانى ماهانى ئێرانى دابيندەكەن، خراوەنەتەوە ليستى سزاكانيانەوە.
جگە لەوە، خاوەنى كۆمپانياى (Parthia Cargo) ئەمين مەهداوى كە بەڕەچەڵەك ئێرانييە خستووەتە ليستى سزاكانەوە.
لە چوارچێوەى سزاكاندا، سەرجەم سەروەت و ماڵى ئەم كەسايەتى كۆمپانيايانە لە ئەمريكا سڕدەكرێت، كاركردنى هاووڵاتيیان ئەمريكا يان كۆمپانيا ئەمريكييەكان لەگەڵ ئەو كۆمپانيايانە قەدەغە دەكرێت.
لە بەياننامەكەدا بۆچوونى وەزيرى گەنجينەى ئەمريكا، ستيڤن منوشين-ى تێدايە و دەڵێت، “رژێمى ئێران، هێڵى ئاسمانى ماهان جگە لەگەڵ رژێمەكانى سوريا و ڤەنزوێلا، بۆ بڵاوكردنەوەى تێكدانى سەقامگيرى لە هەموو جيهان بەكاردەهێنێت، جگە لەوەش لەرێگەى ئەم كۆمپانيايەوە پاڵپشتى رێكخراوە تيرۆريستييەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەكات”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7 hours لهمهوپێش -
7 hours لهمهوپێش



