ئێران بە کوشتنی کچە خوێندکارەکەی بەسرە تۆمەتبار دەکرێت

ریهام یەعقوب
SNN
ئاژانسی مهری ئێران چەند رۆژێک پێش ئێستا رایگەیاند: کە چەند چالاکوانێکی عێراقی و بەتایبەت پارێزگای بەسرە بەکرێگیراوی ئەمریکان و پەیوەندییان بە کۆنسوڵی ئەمریکا لە بەغدا هەیە.
لە راپۆرتەکەی مهری ئێرانیدا ناوی کۆمەڵێک چالاکوانی عێراقی و بەسراوی هاتووە کە ریهام یەعقوبی تێدابووە، چەند رۆژێکی کەم دوای ئەم هەواڵەی میهر لە شەقامێکی گشتی بەسرەدا چەند چەکدارێک بە دەمانچەی بێدەنگ لە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقەی لێدەکەن و دەیکوژن، کە ئەمە دووەم کردەوەی تیرۆرستییە لە بەسرە لە ماوەی چەند رۆژێکی کەمدا چالاکوانی عێراقی تێدا دەکرێتە ئامانج.
لە ساڵی پارەوە لەوەتەی خۆپیشاندانەکانی عێراق سەری هەڵداوە لە بەغدا و بەسرە، چەندین چالاکوانی خۆپیشاندان لەو دوو شارە کوژراون، ئێران و میلیشیاکانی لە عێراق بە تۆمەتباری سەرەکی تیرۆرکردنی ئەو چالاکوانانە دادەنرێن.
پاش کوژرانی ریهام یەعقوب، مستەفا کازمی لە ئەمریکاوە بە پەیوەندی تەلەفۆنی بەڕێوەبەری پۆلسی بەسرەی لە کارەکەی دوورخستەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



