
زیندانییه‌ك له یه‌كێك له زیندانهكانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى هه‌نگاو تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ڵێت: “دۆخى خانمه به‌ندكراوانى زیندانى ورمێ جێگیر نییه و هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌باره‌ى مانگرتنیان”.
ژیلا موستەئجێری، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى هه‌نگاو تایبه‌ت به مافه‌كانى مرۆڤ له چاوپێكه‌وتنێكیدا به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاندووه: “لە ماوەی شەش مانگدا دوو جار خانمه به‌ندكراوه‌كانى زیندانى ورمێ هۆشداریانداوه له دۆخى ته‌ندروستى زیندانه‌كه”.
ده‌شڵێت: “ئه‌و زیندانییانه پێشتر به‌هه‌مان هۆكار شه‌و و رۆژێك مانیان گرت، له ئێستاشدا هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر دۆخى زیندانه‌كه باشتر نه‌كرێت له‌ڕووى ته‌ندروستییه‌وه ئه‌وه مانگترن ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه”.
له ماوه‌ى رابردوودا فاتمە عەلیزادەى تەمەن 53 ساڵ كه خەڵکی شاری کرماشان بوو، لەنێو بەندیخانەی ئەو شارەدا به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ستدا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



