
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN – مه‌ودا مسته‌فا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: له كۆى 5 هه‌زار و 300 پشكنین كه ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه 483 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون، 325 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 24 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شارى هه‌ولێر ئه‌نجامیدا سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستيى حكومه‌تى هه‌رێم ئامارى رۆژانه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: ” له 24 كاتژمێرى رابردوودا له كۆى 5 هه‌زار و 300 پشكنین كه ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه 483 كه‌س تووشى ڤایرۆسه‌كه‌بوون، 325 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 24 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
وتیشى: “حاڵه‌تێكى ترسناك له‌نێو هاووڵاتییاندا سه‌ریهه‌ڵداوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تاوه‌كو دۆخیان زۆر ترسناك نه‌بێت نایه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه، ئه‌مه‌ش خراپه داواده‌كه‌ین هاووڵاتییان سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن”.
وه‌زیرى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه پاره‌ى هاندان بۆ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى خه‌رجبكات كه ماوه‌یه‌كى زۆره به كۆرۆناوه ماندووبوون”.
سامان به‌رزنجى له‌باره‌ى دۆخى كۆرۆناوه له هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “هه‌رێمى كوردستان هێشتا دۆخى مه‌ترسیداره و ئێمه‌ش ناخوازین كه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ رابگه‌یه‌نین، هه‌ربۆیه داواده‌كه‌ین كه هاووڵاتییان به‌رده‌وامبن له تاكپارێزى”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



