
ئەلێکسی ناڤالنی بلاگەر
SNN
کیرا یارمیش وتەبێژی ئەلێکسی ناڤالنی لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: “بەھۆی ژەهراوی بوونی ئەلێکسی ناڤالنی لەناکاو ئەو فڕۆکەیەی ناڤالنی تێدابوو لە فڕۆکەخانەی ئۆمسکی روسیای فێدرال نیشتووەتەوە”.
ئەلێکسی ناڤالنی بلاگەر نەیاری سەرسەختی پوتینەو ئێستا بێھۆشە، سەرلەبەیانی 20 ئاب، ھەواڵی نیشتنەوەی لەناکاوی فڕۆکەیەک لە شاری ئومسکی رووسیای فێدرالڵ میدیاکانی رووسیای تەنیووە و وتەبێژەكەشی دەڵێ “ژەھرخوارد كراوە”.
یارمیش، ئەوەی بۆ میدیاکانی رووسیا راگەیاند: “بلاگەر لە رێگای چای گەرمەوە ژەھرخوارد کراوە”.
وتەبێژەکە دەڵێت: “ناڤالنی تەنها بەیانی چای خواردووەتەوە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پزیشکەکان دەڵێن ژەهرەکە خێراتر لە شلەی گەرمدا هەڵمژراوە.
ساڵێک لەمەوبەر کاتێک ئەلێکسی ناڤالنی لە بنکەی دەستبەسەرکردندا دانیشتبوو، ژەهراوی بوو، بە ئاشکرا ئێستا هەمان کاریان لەگەڵ کردووە وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەداوە، ناڤالنی ئێستا بێهۆشە.
نەخۆشخانەی ئۆمسک بۆ فریاکەوتنی پزیشکی، ھەواڵی نەخۆشکەوتنی ناڤالنی پشتڕاست کردەوە و دەڵێن ئێستا لەژێر چاودێری چڕ دایە.
ئەلێکسی ناڤالنی، لە دایکبووی 1976 رەخنەگر و نەیارێکی سەرسەختی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیایە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



