
میسی
SNN Sport
میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، شوێنی پشووەکەی جێدەهێڵێت و لە مناڵ و هاوسەرەکەی دووردەکەوێتەوە لە پێناو کۆبوونەوە لەگەڵ رۆناڵد کومانی راهێنەری نوێی یانەکە.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە کومانی وەکو راهێنەری نوێ ناساند، ئەو راهێنەرە رایگەیاند دەیەوێت میسی لە یانەکە بمێنێتەوە، هەر ئەمڕۆش میسی شوێنی پشووەکەی جێهێشتووەو لەگەڵ راهێنەری نوێی یانەکەی کۆدەبێتەوە.
رادیۆ کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە،کۆبوونەوەی نێوان ئەم یاریزانە و راهێنەر ئەمڕۆ دەبێت و دواتر کومانی راهێنەر لەگەڵ سێرجی رۆبێرتۆ، پیکی و بۆسکێتس کۆدەبێتەوە.
هۆکاری کۆبوونەوەکەش بۆ پرۆژەو پلانی نوێی راهێنەرە بۆ وەرزی داهاتوو، هەروەها دەنگۆی ئەوەش هەیە میسی یانەکە جێبهێڵێت و رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن ئەم راهێنەرە نایەوێت پشت بە هەریەکە لە سوارێز، پیکی و رۆبێرتۆ و بۆسکێتس لە وەرزی داهاتوو ببەستێت.
یانەی بەرشەلۆنە ئەم وەرزە نەیتوانی هیچ نازناوێک بباتەوە، تووشی شکستێکی قورسیش بوو بەرامبەر بە یانەی بایرن میونخ لە چارەگی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



