له سلێمانییه‌وه یاداشتێك ئاراسته‌ى كۆنسوڵى گشتى كۆمارى ئیسلامى ئێران له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت

SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
(كۆبه‌ندى ژنان ئه‌توانن) كه له ژماره‌یه‌ك چالاكوانى ژنان و مافى مرۆڤ پێكهاتوون له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا یاداشتێكیان ئاراسته‌ى كۆنسوڵى گشتى كۆمارى ئیسلامى ئێران كرد له هه‌رێمى كوردستان و داوایان كرد ئه‌و سزایهیى به‌سه‌ر مامۆستاى زمان و فه‌رهه‌نگى كوردى(زارا محه‌مه‌د) دا سه‌پێنراوه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
له‌نیا جه‌مال، ئه‌ندامى كۆبه‌ندى ژنان ئه‌توانن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :”له چه‌ند رۆژى رابردوودا سزاى 10 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر مامۆستاى زمان و فه‌رهه‌نگى كوردى (زارا محه‌مه‌دى)دا سه‌پێنرا، ئه‌و سزایه دژى بنه‌ماكانى مافى مرۆڤ و ئازادیه وێڕاى نیگه‌رانیمان داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “مافى نوسین و قه‌سه‌كردن فێربوونى زمانى دایك یه‌كێكه له بنه‌ماكانى ماى مرۆڤ به پێى مادده‌كانى(2,19,27,30) ى په‌یماننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى مافه مه‌ده‌نى و سیاسیه‌كاندا دانیپێدانراوه‌و ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى ئه‌و په‌یماننامه‌ى قبوڵ كرده‌وه، به‌ڵام دادگاى ئێران پێچه‌وانه‌ى ئه‌و په‌یماننامه‌یه سزاى به‌سه‌ر زارا محه‌مه‌دى سه‌پاندووه”.
هاوكات روونى كرده‌وه ”له ماوه‌یه‌كى كورتدا ئه‌و یاداشته ده‌گه‌یه‌نینه كۆنسوڵى گشتى كۆمارى ئیسلامى ئێران له هه‌رێمى كوردستان و نیگه‌رانى خۆمانیان له‌و باره‌وه پێى راده‌گه‌یه‌نین”.
زارا محه‌مه‌دى، ژنه چالاكوان و مامۆستاى زمان و فه‌رهه‌نگى كوردى له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى له شارى سنه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان وانه‌ى به زمانى كوردی به قوتابیه‌كانى ده‌وته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا و دادگاى ئه‌و وڵاته‌ش سزاى زیندانى 10ساڵى به‌سه‌ردا سه‌پاند.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



