
بزوتنەوەی گۆڕان
SNN
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بووە و دوا بڕیاریش هەر لەوێ و بەبەشداری هەمووان دەدرێت نەک یەک ئۆرگان، دەشڵێت: “بڕیار لە ئەنجامدانی هەڵبژادنی ناوخۆیی و کۆنفرانسی نیشتمانی دراوە و کاری لەسەر دەکرێت”.
بەپێی هەواڵێکی میدیای رەسمیی گۆڕان، وتەبێژی بزوتنەوەکە لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی ئاماژە بەوە دەکات “باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانییە”.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە “بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پێشنیاز و پرۆژە و دیدگای جیاواز دەکات لە پێناو بەهێزکردنەوەی کاری رێکخراوەیی و پەرلەمانی و حکومی و هەمو ئەو پڕۆژانەش بە نیشانەی پەرۆشی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەزانێت”.
دەقی روونکردنەوەکە
بزوتنەوەی گۆڕان لە دەستپێکی سەرھەڵدانیەوە ھێزێکی سیاسی و مەدەنیە و، پایەکانی لەسەر سیستەمێکی ئاسۆییە و دەستوری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان دیاری کردوە. بەردەوام روانین و دیدگای جیاواز ھەیە و ئەمەش سەلمێنەری زیندویەتی دامەزراوە و ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکەیە.
باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردان لە گۆڕان جڤاتی نیشتمانیە. بەشداریکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بڕیاری جڤاتی نیشتمانی بوە، بۆ ئەمەش بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام هەڵسەنگاندن دەکات و دوا بڕیار لە جڤاتی نیشتیمانی و بە بەشداری هەموان دەدرێت، نەک یەک ئۆرگان. سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژادنی ناوخۆیی و کۆنفرانسی نیشتمانی ئەوە خواستی زۆرینەی گۆڕانخوازانە و بڕیاری لەسەر دراوە و کاری لەسەر دەکرێت.
بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی لە پێشنیاز و پرۆژە و دیدگای جیاواز دەکات لە پێناو بەهێزکردنەوەی کاری رێکخراوەیی و پەرلەمانی و حکومی. سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ ماندوبونی سەرجەم گۆڕانخوازان لە یانزە ساڵی رابردودا و هەمو ئەو پڕۆژانەش بە نیشانەی پەرۆشی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەزانێت.
فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق پێشتر داوایکردبوو، گۆڕان لە دەسەڵات بكشێتەوە و لەگەڵ سەرجەم هێز و كەسایەتییە چاكسازیخوازەكانی دیكەی هەرێم، دژی بێدادی و بەردەوامیی گەندەڵی و سەروەر نەبوونی یاسا فشاری جددی دروستبكەنەوە.
فراكسیۆنی گۆڕان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-8-2020 بەیاننامەیەكی سەبارەت بە بارودۆخی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە، كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە “ئەوەی جێگای نیگەرانیی قوڵی ئێمە و جەماوەرە دڵسۆزەكەمانە، ئەو بەشدارییە شەرمنانەیەی ئێستای گۆڕانە لەم دەسەڵاتە شكستخواردووەی هەرێم و دەستەوەستان و بێدەنگیی نوێنەرەكانێتی لەناو حكومەتدا لە بەرامبەر ئەجێندا دژە خەڵكەكەی دەسەڵاتی هەرێم.”
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



