
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای Batservice mandalی نەرویجی رێککەوتننامەیەکی واژووکردووە بۆ درووستکردنی دوو کەشتی نەوتهەڵگر، کە کۆمپانیای گواستنەوەی عێراقی سودی لێدەبینێت.
ئیحسان عەبدولجبار، وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو: “ئەم هەوڵە بۆ بەکارهێنانی زیاتری رێگای ئاوییە لە رەوانەکردنی نەوتی عێراق، لە رێککەوتنەکەدا ئەوەش هاتووە کە کەشتییە کۆنەکانی عێراق نوێدەکرێنەوە”.
وتووشیەتی؛ “ئەو رێککەوتننامەیە بۆ ئەوەیە کە وەزارەتی نەوت دڵنیابێت لە گواستنەوەی نەوتەکەی بەبێ هیچ زیان و دودڵییەک و ئەو کۆمپانیا نەرویجییەش دەبێت بەڵێنبدات لە کواڵتی و باشی کارەکانی”.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق “ئەو کەشتیانە پێویستە توانای هەڵگرتنی 30 هەزار تۆن نەوتیان هەبێت و لەدوای واژووکردنی رێککەوتننامەکەوە پێویستە دوای 18 مانگ کەشتییەکان ئامادەبن بۆ بەکارهێنان”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



