
مزگەوتی گەورەی سلێمانی
SNN-هه‌وراز ئه‌حمه‌د
سه‌رۆكى لیژنه‌ى فه‌توا له سلێمانى رایدهگهنێت: “سبەی له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌پێى رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان نوێژى هه‌ینى ئه‌نجامده‌درێت”.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵا پێنجوێنى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى فه‌توا له سلێمانى به SNNی راگه‌یاند: “ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى به‌جۆرێكه كه دوورى نێوان نوێژخوێنان زیاتره له مه‌ترێك و ده‌ستنوێژ له مزگه‌وتدا ناشۆرێت و زۆربه‌ى نوێژخوێنانیش به‌رماڵى خۆیان ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مترین به‌ركه‌وتن دروست ببێت و مامۆستایانى ئایینیش وتاره‌كانیان كورتكردۆته‌وه”.
له‌گه‌ڵ هاتنى ڤایرۆسى كۆرۆنا بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه داخران كه به‌ریەکكه‌وتن و قه‌ره‌باڵغییان تیادا دروستده‌كرا یه‌كێك له‌و شوێنانه داخستنى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان بوو بۆ ئه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات، پاش ئه‌وه‌ى رێژه‌ى تووشبوون كه‌مبووه‌وه به‌پێى رێنمایه ته‌ندروستیه‌كان بڕیار له باره‌ى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان درا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



