
نەوتی عێراق
SNN
پێنج کۆمپانیای گەورەی ئەمەریکا لە نێویاندا کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمەریکی چەندین رێککەوتنیان لەگەڵ عێراق واژۆ کرد، بۆ ئەوەی وڵاتەکە لە بواری وزە سەربەخۆ بێت و پێویستی بە ئێران نەبێت. بۆ ئەوەش ئامادەکارییەکان کردووە بۆ ئەوەی سوود لە یەکەم دەرفەتی مستەفا کازمی بۆ ئەمەریکا وەربگرن.
وەزارەتی وزەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆمپانیاکانی هانوێل ئینتەرناشیۆناڵ، بەیکەر هیوز، جەنەراڵ ئێلێکتریک، ستیلەر ئێنێرجی و شێڤرۆن چەندین رێککەوتنی بازرگانیان لەگەڵ وەزیرانی نەوت و کارەبای عێراق واژۆ کردووە، کە بەهای گرێبەستەکان دەگاتە هەشت ملیار دۆلاری ئەمەریکی.
دان برۆیلیت وەزیری وزەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو گرێبەستانە بۆ داهاتووی وزەی عێراق گرنگن و دڵنیاییە، کە ههر ئهم کۆمپانیایانە ئەمەریکایان لە بواری وزەدا سەربەخۆ کرد، ئەزموونە فراوانەکەیان بۆ هاوکاریکردنی عێراق بەگەڕ دەخەن بۆ ئەوەی بەغداش لە بواری وزەدا سەربەخۆ بێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



