ژنێك بە تەنیا كولێرە بەتەنورێك دەكاتەوە و دەڵێت “جیاوازی نابینم لە نێوان ژن و پیاودا”

SNN
جیاواز لەو نان و كولێرانەی كە لە بازاڕو نانەواخانەكان دروستدەكرێت، ژنێكی تەمەن 58 ساڵ لە قەزای سەیدسادق ڕۆژانە لە بەرەبەیانی زوودا و بە گەرمكردنی تەنورەكە و بە دروستكردنی كولێرەیەكی جیاواز، توانیویەتی كڕیارێكی زۆر لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە و لە ڕێگەی فرۆشتنی چەند كولێرەیەكەوە بژێوی خۆی و خێزانەكەی دابینبكات.
نەرمین حسێن، ئەو ژنە تەمەن 58 ساڵەی بۆ دابینكردنی بژێوی خۆی و خێزانەكەی دەستیكردووە بە دروستكردن و فرۆشتنی كولێرە بە پەنجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی هاوسەرەكەم كرێكارە و لە ئێستاشد كرێكاران بێكارن، بۆیە ناچاربووم بیر لە دانانی دووكانێكی كولێرە بەتەنور بكەمەوە، بۆ ئەوەی بژێوی رۆژانەی خۆمان و چوار منداڵەكەم دابینبكەم، بۆ ئەو مەبەستەش كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی دەست بە ئامادەكردنی هەویری كولێرەكانم دەكەم.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەو كولێرەیەی من دروستیدەكەم جیاوازن لەو كولێرانەی كە لەبازاڕدا هەن، بەجۆرێك ، ئارد، شیر، شەكر خومرە تیكەڵ دەكەم و دەیكەمە هەویر، دواتر لەبەر فێنكەرەوە هەویرەكە دادەنێم بەیانی زوو لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر، كاتژمێرشەش دەست بە بڕینی گونك دەكەم، كاتژمێر حەوت كولێرەی ئامادەیە بۆ فرۆشتن و كڕیارەكانیشم خواستێكی زۆریان لەسەر كولێرەكەم هەیە”.
ئەو ژنە خاوەنكارەی سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو كارەی من دەیكەم لە هەموو دوكانەكانی دیكە بە دوو تا سێ كەس دەكرێت، بەڵام من تەنیا هەویر دەشێلێم و گونك دەبڕم وكولێرە دەیبرژێنێم و پارە لە كڕیارەكان وەردەگرم”.
“ڕۆژانە 150 بۆ 180 كولێرە دروستدەكەم، زۆر ئاسودەم لەگەڵ كارەكەم، لەكاردا هیچ جیاوازییەك نابینم لەنێوان ژن و پیاودا، لەبەر بژێوی ژیان و ماڵ و منداڵم دەستم داوەتە ئەم كارە”.
محەمەد عەلی، یەکێک لەو هاووڵاتییانەی قەزای سەیدسادقە كە ڕۆژانە بۆ كڕینی كولێرە سەردانی دوكانەكەی نەرمین دەكات بۆ SNNباسی لەوەكرد :بەهۆی پاكوخاوێنی و جیاوازیی تام وچێژی كولێرەكەی، هەروەها ئەوەی ئەم ژنە ئەنجامی دەدات كارێكی جیاوا زۆر قورسە و هەموو ژنێك ناتوانێت بەتەنها ئەم كارە بكات، بۆیە ئەمە وایكردووە كە ڕۆژانە خەڵكێكی زۆر لە تەمەنە جیاوازەكان ڕوو لە تەنورەكەی نەرمین بكەن و كولێرەی گەرم ببەنەوە بۆ ماڵ و منداڵەكانیان بۆیە ئێمە كڕیاری تایبەتی ئەوین و یەكەم ژنیشە لەم سنورەدا دوكانێكی لەم شێوەیە بكاتەوە و بەتەنیا بەڕێوەی ببات.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



