گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 22/8/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1922
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە (22/8/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • چوونی قورسە.
  • میسی ئەرجەنتینی دەبێت لە چەند رۆژی داهاتوو بڕیاری خۆی بدات، چونکە لە 30ی ئاب یانەی بەرشەلۆنە راهێنان دەستپێدەکاتەوە.
  • چوونی ئەم یاریزانە ئاڵۆزە، چونکە نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆریە و گرێبەستەکەی لە 2021 کۆتایی دێت.
  • کچانی بەرشەلۆنە بۆ قۆناغی پێش کۆتایی  چامپیۆنس لیگی ئافرەتان سەردەکەون و 1-0 لە ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبەنەوە.
  • هنریک لارسۆن دەچێتە شاندی راهێنانی یانەی بەرشەلۆنە و پاڵەوانێکی تر لەسەر کورسی یەدەگی یانەکە دەبێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • بۆ گواستنەوە نابێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە میسی بە یاریزانێکی سەرەکی دەزانێت لە پرۆژەکەی کومانی راهێنەردا.
  • یانەکە وای دەبینێت میسی هاوکاری بەرشەلۆنە دەکات بۆ چاکبوونەوە لەم دۆخە، نرخی هەڵوەشانەوەی 700 ملیۆن یۆرۆیە و چوونی لە یانەکە قورسە.
  • دوو لێدانی سەری لۆک دی یۆنگ و دیەگۆ کارلۆس نازناوی شەشەمی یۆرۆلیگ بە سڤییا دەدەن دژی ئینتەرمیلان.

مارکا:

  • سڤییای 6 نازناوی یۆرۆپالیگ.
  • یانەی سڤییا بردنەوەیەکی گەورە دژی ئینتەرمیلان بەدەست دەهێنێت لە یاری کۆتایی جامی یۆرۆلیگ و نازناوی شەشەم دەباتەوە.
  • یانەکە لە شەش بەشداریکردنی لە یاری کۆتایدا لە شارەکانی ئایندهۆڤن 2006، گلاسکۆ 2007 ، تۆرینۆ 2014 ، وارسۆ 2015، بازل 2016 و ئێستا لە کۆڵن 2020، توانی 6 نازناوەکە بباتەوە.
  • رائول بە شوێنی یارییەکی تری کۆتایی دەگەڕێت لەگەڵ ریاڵ مەدریدی لاوان و رووبەڕووی یانەی سالزبۆرگی نەمسایی دەبێتەوە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی لاوان.

ئاس:

  • سڤییا لیگ.
  • دوو گۆڵی لۆک دی یۆنگ و گۆڵێکی دییەگۆ کارلۆس نازناوی یۆرۆلیگی بەرامبەر بە ئینتەرمیلان پێدەدات و توانیان 3-2 یاریەکە ببەنەوە.
  • لۆپتیگی راهێنەر نازناوی شەشەم بۆ یانەکەی دەباتەوە دوای وەرزێکی قورس.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ رائول گۆنزالێز بە شوێنی یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی لاوان دەگەرێت بەرامبەر یانەی سالزبۆرگی نەمسایی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this