
SNN
سەرۆکی تورکیا فەرمانی دەرکردووە بۆ گۆڕینی کڵێسایەکی دیکەی ئۆرسەدۆکسی لە ئیستەنبوڵ بە مزگەوت کە لە ئێستادا وەکو مۆزەخانە بەکاردێت.
یۆرۆ نیوز بڵاویکردووەتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان فەرمانی دەرکردووە بە گۆڕینی مۆزەخانەی (کاریە) لە ئیستەنبوڵ کە لە کۆندا کڵێسایەکی ئۆرسەودۆکسی مەسیحی بووە، ئەو فەرمانەشی لە رۆژنامەی فەرمی وڵاتەکەدا بڵاوکردووەتەوە.
مێژووی باڵەخانەی کڵێسای کاریە بۆ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و دەکەوێتە بەشی ئەوروپای ئیستەنبوڵەوە.
دوای داگیرکردنی قوستەنتینیە (ئیستەنبوڵ) لەلایەن عوسمانییەکانەوە لە ساڵی 1453ی زاینیدا، کاریە لە کڵێساوە بۆ مزگەوت گۆڕدرا.
پاش دروستکردنی دەوڵەتی تورکیاش، بە فەرمانی ئەوکاتەی حکومەتی ئەو وڵاتە، کاریە لە مزگەوتەوە بۆ کڵێسا گۆڕدرا، بەڵام حکومەتەکەی ئێستای ئەردۆغان ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندووەتەوە.
لە ماوەی رابردوودا تورکیا ئایاسۆفیای گۆڕی بۆ مزگەوت، کە کڵێسایەکی دێرینی ئۆرسۆدۆکسەکان بوو و لە رابردوودا وەک مۆزەخانە بەکاردەهێندرا، گۆڕینی ئایاسۆفیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ناڕەزایی لێکەوتەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش



