لە شاری ناسریە وێنەی سەرکردە و بارەگای حیزبییەکان دەسووتێنرێن

0
1678

SNN
ماوەی چەند رۆژێکە شاری ناسریە لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندان و ناڕەزایی توند بەخۆیەوە دەبینێت، لەو نێوەندەشدا وێنەی سەرکردەکان و بارەگا حیزبییەکان سووتێنراون و خەڵک زۆر تووڕەیە.
خۆپیشاندەران تووڕەن لەو هەموو کاری کوشتن و تیرۆر کردنەی وڵاتی گرتۆتەوە و هەریەک لە بارەگاکانی رێکخراوی بەدر و حیزبی دەعوەی عێراقیان سووتاندووە.
هەر درەنگانی شەوی رابردوو ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناو خۆپیشاندەران و لە گۆڕەپانی حبوبی تەقییەوە بووەهۆی بریندار کردنی زیاتر لە 11 کەس.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئێوارەی دوێنێ دەیان خۆپیشاندەر هێرشیانکردووەتە سەر نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەسڕە و لە هەوڵی سووتاندنی نوسینگەکەدابوون و ئاگریان بەرداوەتە بەردەم بیناکە.
ئێوارەی دوێنێ هەینی خۆپیشاندەران لە پارێزگای بەسرە چوونە ناو نوسینگەی پەرلەمان و دایانخست، پۆستەریشیان بە دەروازەكانیدا هەڵواسی كە لێی نوسرابوو “داخراوە بە فەرمانی گەل”.
هاوكات چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاماژەیان بەوەكرد، خۆپیشاندەران ئاگریان بەرداوەتە دەرگای پێشەوە و حەوشەی باڵەخانەكە، بەڵام دواتر لەلایەن هێزەكانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە و هەوڵیشیانداوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن.
بە گوێرەی میدیاکانی عێراق، خۆپیشاندانەكانی بەسرە زیاتر تووند بووە بەهۆی كوشتنی ژمارەیەك چالاكوان و خۆپیشاندەرەوە لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە، خۆپیشاندەران داوایانکردووە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسڕە دەستلەکاربکێشێتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this