ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژوو دژ بە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران کۆدەکەنەوە

SNN
دوای رۆژێک لە وتەیەکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە داوایکردبوو سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران بگەڕێندرێتەوە، 13 ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان کە وڵاتانی زلهێزی تێدایە، دژی ئەو داوایە واژوویان کۆکردەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، لە کۆی 15 ئەندام کە بۆچوونی خۆیان لەبارەی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران نیشانداوە، 13 ئەندام دژی ئەو پێشنیازە وەستاونەتەوە، ئەو وڵاتانەش لە هەریەکە لە روسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، چین، ڤێتنام، ئیندۆنیزیا و ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقی پێکهاتوون.
مایک پۆمپیۆ رایگەیاندبوو کە پێویستە سزا نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئێران بگەڕیندرێنەوە، هاوکات هۆشداریشی دابووە روسیا و چین کە ئەگەر دژی ئەو سزایانە بوەستنەوە لەلایەن ئەمریکاوە وەڵامدەدرێنەوە.
پێشتر عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی رەتکردنەوەی پڕۆژەیاسای گەمارۆی سەر چەکی ئێران لە تویتێکدا نوسیبووی: “لە مێژووی 75 ساڵەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ئەمریکا بەو جۆرە پەراوێز نەخراوە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



