کۆمپانیایەکی ئەمریکی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر 60 هەزار کەس تاقیدەکاتەوە

ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN
کۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسنی ئەمریکی لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا دەست بە تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر 60 هەزار کەس لە ئەمریکا دەکات، کە ئەمەش دەبێتە یەکەم تاقیکردنەوە کە ئەو ژمارە زۆرەی خۆبەخش بەشداری تێدا بکەن.
کۆمپانیاکە بە کورتەنامەیەک کە بۆ بەشێک لە هاووڵاتییانی ئەمریکای ناردووە، داوا دەکات 60 هەزار کەسی تەندروست، کە تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵەوەبێت، خۆیان ناونوسبکەن بۆ بەشداریکردن لەو تاقیکردنەوەیە.
هەروەک تاقیکردنەوەکانی دیکە، خۆبەخشەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی دەکرێن بە دوو بەشەوە و بەشێکیان ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت و بەشەکەی دیکەش placebo (دەرمانی دڵخۆشکەر) وەردەگرن، بەبێ ئاگاداری خۆیان، توێژەران بۆ ماوەی دوو ساڵ چاودێری رەوشی خۆبەخشەکان دەکەن تا لە کاریگەری و سەلامەتی ڤاکسینەکە دڵنیاببنەوە.
جەیک سارجێنت وتەبێژی کۆپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن وتوویەتی: ئەمە قۆناغی سێهەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیە و بەمنزیکانە لە 180 جێگە دەستپێدەکات.
جۆنسن ئاند جۆنسن یەکێکە لەو چەند کۆمپانیا ئەمریکیەی کە لە ئێستادا کێبڕکێ بۆ دروستکردنی ڤاکسینێکی کاریگەری دژ بە کۆرۆنا دەکات.
لەو کێبڕکێیەدا روسیا پێشەنگە، مانگی رابردوو وەک یەکەم وڵاتی جیهان بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند و لەئێستادا ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



