
هێزى ئاسایشى هه‌ولێر | فۆتۆ: Ksa-News
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر زیاتر له 20 خۆپیشانده‌ریان له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر ده‌ستگیركرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر ده‌ستیانكردووه به ده‌ستگیركردنى كۆمه‌ڵێك هاووڵاتى كه ویستوویانه خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، پاش ئه‌وه‌ى ئازاردراون ده‌ستگیریشیان كردوون كه ژماره‌یان زیاتر له 20 كه‌س ده‌بێت”.
پێشتر SNN بڵاویكرده‌وه، “له پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه هێزێكى زۆرى ئه‌منى له شوێنه گشتییه‌كانى هه‌ولێر به‌تایبه‌ت ناوبازاڕى هه‌ولێر بڵاوه‌یان پێكراوه، هاوكات به‌شێك له‌و هێزه ئه‌منییه‌وه به جلى مه‌ده‌نییه‌وه رێگرى ده‌كه‌ن له گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان، رێگه‌ناده‌ن هیچ كه‌س كۆببێته‌وه، له چه‌ند شوێنێكیش كاسبكاران ناچاركراون دوكانه‌كانیان دابخه‌ن و بڕۆنه ماڵه‌وه”.
بڕیاره ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تى له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمه به‌ڕێوه‌بچێت، له ئێستادا له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام به‌هۆى رێگرى هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه خۆپیشاندان له هه‌ولێر و دهۆك تا ئێستا دهستيپێنهكردووه.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



