
خۆپیشاندانی کەلار فۆتۆ- سیروان حەسەن
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌شێك له دانیشتووانى شارى كه‌لار له ناوه‌ڕاستى بازاڕى شاره‌كه خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، دواتر چوونه سه‌ر بیناى قایمقامیه‌تى شاره‌كه‌و ئاگریان له به‌شێكى بیناكه به‌رداوه و ئۆتۆمبیلێكیشیان سووتاند، هاوكات خۆپیشانده‌ران هه‌ر له نزیك قایمقامیه‌ت ئاگریان له‌به‌رده‌م باره‌گاى حزبى شیوعى كردووه‌ته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به به‌شدارى ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتییانى شارى كه‌لار خۆپیشاندانیان له نێو بازاڕى شاره‌كه ئه‌نجامدرا و خۆپیشانده‌ران له ناوه‌ڕاستى بازاڕه‌كه گردبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ وتنه‌وه‌ى چه‌ندین دروشم دواتر ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ره‌و به‌رده‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كان گۆڕى.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بیناى قایمقامیه‌تى كه‌لار و ده‌رگاى فه‌رمانگه‌كه‌یان شكاندووه و ئاگریان له پرسگه و ده‌رگاى پشته‌وه به‌رداوه و ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (کیا سۆرنیتۆش) كه هى یه‌كێك له پۆلیسه‌كانى قایمقامیه‌ته سوتێندراوه.
هاوكات خۆپیشانده‌ران هه‌ر له نزیك قایمقامیه‌ت ئاگریان له‌به‌رده‌م باره‌گاى حزبى شیوعى له كه‌لار كردووه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش به‌شێك لهخۆپیشاندهرهكان له‌به‌رده‌م قایمقامیه‌ت ماونه‌ته‌وه و له لایه‌ن هێزه ئهمنیهكانیشهوه ته‌قه به ئاسماندا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى بڵاوه‌یان پێبكرێت.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



